بۆ ڕۆژی پێنجەم له‌سه‌ر یه‌ك گوندەکانی باکووری حەسەکە له‌لایه‌ن تۆپخانەکانی تورکیاوه‌ تۆپباران ده‌كرێن

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی، گوندەکانی باکووری شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای كوردستان، بە چەکی قورس.

سه ڕچاوه‌یه‌کی سه ڕبازی به نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند، هێزه‌کانی تورکیا تۆپباران گونده‌كانی “دادا عه‌بدال، و ڕه‌بیعه‌ و ته‌له‌لوه‌رد”یان له گونده‌واری زره‌كانی باکووری شاری حه‌سه‌كه‌ كرد.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بۆردومانکردنی ئەو گوندانە، زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان گەیاندووە.

هاوکات لە ناوچەکە به‌رده‌وام دەنگی تۆپبارانی دێت، له‌گه‌ل سوڕانه‌وه‌ی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ئاسماندا شاركه‌دا.

ناوچەکانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ یه‌كشه‌مه‌ی ڕابردووه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌ چڕی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆردومان ده‌كرێن.

ئامادەکردنی: دڵسۆز یوسف – داڕشتنه‌وه‌: ڕه‌هه‌ف یوسف