فەرەنسا لە پەرەسەندنەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان نیگەرانە

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، نیگەرانی قووڵی خۆی سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان و هەڕەشەکانی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی لەناو خاکی سوریا، راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگه یاند: فەڕه نسا به نیگەرانییەوە بەدواداچوونی بەردەوامی دۆخەکە دەکات “لەوەی تورکیا له 20ی ئه م مانگه ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی له باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و له ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی عێراق دەستپێکردووە.”

نیگەرانی خۆی لە لێدوانەکانی تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی زەمینی لە رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

وەزارەتەکە داوای خۆگرتن پاراستنی ناوچەکە دەکات لە هەر کارێک کە مەترسی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی دانیشتووان دروست بکات، لە کاتێکدا هێشتا مەترسی داعش ئامادەیە.

دوێنێ رەجەب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و لە هەڕەشەکەیدا بەتایبەتی ئاماژەی بە شاری کۆبانی کردبوو.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : عەدنان حەمۆ