میسر داوای راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر عێراق و سوریا و كۆتایی هێنان به پێشێلكارییه‌كانی توركیا ئێران ده‌كات
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر داوای كرد په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له گۆره‌پانی عێراق و سوریا كه‌مبكرێنه‌وه، له كاتێكدا كه توركیا ئێران سه‌روه‌ری خاكی هه‌ردوو وڵات پێشێل ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د ئه‌بو زه‌ید وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، میسر به بایه‌خه‌وه چاودێری گۆرانكارییه‌كان ده‌كات و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی ده‌كات بۆ كه‌مركدنه‌وه‌ی زیانه گیانییه‌كان و رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی نا سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، میسر زۆر نیگرانه به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی عێراق و سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستدرێژی ئه‌و دوو وڵاته، پێشێلكاری سه‌روه‌ری خاكی عێراق و سوریایه.
ماوه‌ی سێ رۆژه هێزه‌كانی توركیا‌و به فرۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و تۆپخانه هێرشی درندانه ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری باكووری سوریا‌و بۆردوومانی ژێر خانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها تروكیاو ئێران چه‌ند جارێك هێرشیان كردۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی به ناوچه‌كه گه‌یشتووه ، له كاتیكدا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر به فراوانی هێرشه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی سه‌ركۆنه كردووه.