لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا.. تورکیا گوندەکانی گوندەواری حهڵهب بە 28 هاوەن بۆردوومان دەکات
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی توركیا گوندەکانی مسوەقە و سەدی شوهەبا-یان لە گوندەواری باکووری حەڵەب،كردوهتهوه ئامانج و تا ئێستا هیچ زانیارییهك لهبارهی زیانیەکانی ئهو هێرشه نییە.
سهرچاوهیهكی سهربازی بۆ نۆرس پرێس وتی، “گوندی ئانفە و ئەلزکر و ئەلسەد بە سێ هاوەن لە بنکەی سەربازی تورکیەوە لە شارۆچکەی مارعەوە بۆردوومان کراون.”
ئاماژهی بهوهشدا، ژمارەی ئەو گولە هاوەنانەی هێزەکانی تورکیا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا تەقاندوویانە زیاترە لە 28 گولە بۆ سەر گوندەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب، ئەویش 25 یان بەر هەریەکە لە گوندەکانی زرناعیت و بورج قاس و میاسە و تاتمراش و شوارگە و مزراع و حلێسە و تەل شەعیر، کەوتوون.
بەگوێرەی ئەوەی ئەو گوندانە دەکەونە سەر هێڵی تەماس لە سنوور، بۆیە ئاسان نییە زانیاری وورد لە بارەی زیانەکانەوە بەدەست بگات.
ماوەی دوو هەفتەیە تورکیا بەشیوەیەکی نیمچە رۆژانە بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەکات، ئەوەش هاوکات دێت لەگەڵ لە گەڵ راگەیاندنی ئێران بەوەی کە تێگەیشتنی هەیە بۆ ئەو مەترسیانەی تورکیا لە سەر سنورەکانی باشووری لەگەڵ سوریادا، هەروەک هاوکاتیشە لەگەڵ رازیبوونی ئەردۆگان بە چوونەناو ناتۆی فینلەند و سوید، دوای رێکەوتنەکەی لەگەیان.