روسیا: ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا ده‌بێته هۆی تێكچوونی گه‌وره‌ی ره‌وشی سوریا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاڤێرنتییڤ-ی نێرده‌ی تایبه‌تی روسیا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی توركیا ده‌بێته هۆی تێكچوونی گه‌وره‌ی ره‌وشی سوریا‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، ناكرێت رێگای به‌هه‌نگاوێكی له‌و شێویه بدرێت.
ئه‌م قسانه‌ی لاڤێرنتییڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات له پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نۆزده‌یه‌می ئه‌ستانای تایبه‌ت به سوریا له پایته‌ختی كازاخستنان و وتی: به هیوایین توركیا قسه‌كانمان به هه‌ند وه‌ربگرێت و بۆ راگرتنی كرده سه‌ربازییه‌كانی له باكووری سوریا، هه‌روه‌ها به هیوایین ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد چاره‌سه‌ری حه‌كیمانه بگرنه به‌ر له باره‌ی پێویستی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه توركیا هێرشی ئاسمانی ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوان له باكوور‌و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له ئاكامدا ده‌یان قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه‌و ژێرخانی ناوچه‌كه‌ش وێران بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانووستانه‌كانی ئه‌ستانا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوو له سه‌ری.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هاوڕانیین له گه‌ڵ توركیادا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هه‌موو كورد له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا تیرۆرستن.