ئەنجامدانی ئیڤێنتێک بۆ منداڵانی نەوەی شەهیدان لە هەولێر
هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە، بە بۆنەی رۆژی جیهانی جاڕنامەی مافی منداڵانەوە، بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر و هاوکاری دەزگای شەهید و ئەنفالکراوانی بارزان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرێتی پەروەردە، ئیڤێنتێک بۆ منداڵانی نەوەی شەهیدان لە هەولێر سازکرا.
سروە رەسوڵ حەمە، بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر، دەربارەی ئیڤێنتەکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە لە ئیڤێنتەکەدا و لە ژێر سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ منداڵانی شەهیدانی کوردستان رێکخراوە، جالاکییەکە لە رێگەی شاری یاری سمایل لاند لە هەولێر پشتگیری کراوە، جگە لە یاری بۆ منداڵان و خوانێکی نیوەڕۆ رێکخرابوو بۆ منداڵان و لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە خەڵات بەسەر منداڵەکاندا دابەش کراوە.
مەبەست لەم ئیڤێنتە رێزگرتنە لە کەسوکاری شەهیدان، هەروەک بۆ ئەوەی منداڵەکان کاتێکی خۆش بەسەر بەرن، وەک سروە رایگەیاند.
لە لایەکی ترەوە، حاجی ئاغا، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی شاری یاری سمایل لاند لە هەولێر بە نۆرس پرێسی وت، ئەوان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی ئەم ئیڤێنتە و بە ئەرکی سەرشانی خۆیان باسی کرد، حاجی رایانگەیاند کە ئەمە سێهەم جارە ئیڤێنتی لەمجۆرە لەو شوێنە ساز بکرێت ،هەروەک وتی کە بەردەوام دەبن لە دوارۆژدا بۆ ئەنجامدانی کاری تری لەمشێوە.