تا درەنگانی دوێنێ شەو کۆپتەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی بنکەکانیاندا دەسوڕانەوە

حەسەکە – نۆرس پرێس

هەلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا درەنگانی دوێنێ شەوی سێشەممە، بە ئاسمانی بنکەکانیاندا، لە حەسەکە، دەسوڕانەوە و دوای ئەوەی بۆردومانەکانی تورکیا یەکێکیان کردە ئامانج.

پێشتریش رۆژی سێشەممە، هێزەکانی تورکیا گرنگترین بنکەکانی هاوپەیمانانیان لە نزیک شاری حەسەکە کردە ئامانج.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەی تورکیادا دوو چەکداری یەکینەکانی دژە تیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەستدا.

ماوەی سێ رۆژە هێزەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانیان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: قەیس ئەلعەبدوڵا