حكومه‌تی عێراق نرخی كارتی مۆبایل و ئینته‌ر‌نێت كه‌م ده‌كاته‌وه‌

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

رۆژی سێشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاریدا رێژه‌ی 20% ی باج له‌سه‌ر كارتی مۆبایل و ئینته‌ر‌نێت هه‌ڵبگرێت، كه‌ پێشتر‌ ‌ زیادكراوبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش نرخی كارته‌كان هه‌رزان ده‌بن.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌، نرخی کارتێکی پێنج هەزاری لە شەش هەزار و 250 دینارەوە دەبێتە پێنج هەزار و کارتی 10 هەزاریش لە 12 هەزار و 500 دینارەوە دەبێتەوه‌ 10 هەزار.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر هیام یاسری، وەزیری گەیاندنی عێراق وتی: لە 1-12-2022وەوە کار بە بڕیاری کەمکردنەوەکە دەکەن، كه‌ خزمەت بە چینێکی فراوانی گەلی عێراق دەکات لە هەژاران و ئەوانەی داهاتیان سنوودارە.

لە ساڵی 2015ـ ەوە بەپێی یاسای بودجە، بە رێژەی 20% باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق زیادکرا و لە یاسای بودجەدا جێگیر کرا.