قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، روسیا توركیای ئاگاداركرده‌وه له تێكدانی سه‌قامگیری ره‌وشی سوریا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره به فرۆكه‌و تۆپخانه بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریای كردوو، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی ده‌كات له‌باكووری سوریا.
دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی كرملین له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام داوامان له‌سه‌رجه‌م لاینه‌كان كردووه ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكدانی سه‌قامگیری و باری ئاسایش ئاڵوزتر ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا سه‌باره‌ت به پابه‌ندنه‌بوونی توركیا به به‌ڵێنه‌كانی به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی سوریا له‌و گروپانه‌ی كه ئه‌نقه‌ره به تیرۆرست ناویان ده‌بات، بیسكۆف وتی: جیاوازی هه‌یه له نێوان بۆچوونی روسیا‌و توركیا سه‌باره‌ت به ره‌وشی سوریا‌و ئه‌و لایه‌نه‌ی كه به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردووه، به پێی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی سوتچی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جیاوازییه‌كان زۆر وردن و هه‌ندێك جار ناكۆكییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆك پوتن و ئه‌ردۆغان تاوتوێكراون.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، په‌ێوه‌ندی ئه‌رینی روسیا‌و توركیا كاره هاوبه‌شه‌كانمان، ده‌رفه‌ت ده‌دات كه زۆر به راشكاوانه گفتوگۆ له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كان بكه‌ین.
هه‌ر ئه‌مرۆ “ئه‌لكسه‌نده‌ر لاڤه‌رنتییڤ” نێرده‌ی سه‌رۆكی روسیا بۆ سوریا رایگه‌یاندبوو، مۆسكۆ داوای له ئه‌نقه‌ره ده‌كات دان به‌خۆدا بگرێت، ناكرێت رێگه بدرێت به په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان.