سوپای توركیا بۆردوومانی گوندهوارو ده‌وروبه‌ری شاری كۆبانی ده‌كات
كۆبانی – نۆرس پرێس
شه‌وی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی سوپای توركیا به چه‌كی قورس ده‌وروبه‌ری شاری كۆبانی و گوندێكی گونده‌واری شاره‌كه‌یان بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه خۆچێیهكان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند،تۆپخانه‌ی قورسی توركیا، گه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانێی بۆردوومان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆپبارانی توركیا زیاتر گردی “كانی كوردا” گرته‌وه كه هێزه‌كانی سوپای سوریای تیادایه، هه‌روه‌ها دارستانه‌كانی كۆبانی.
هاوكات هێزه‌كانی توركیا به چه‌كی قورس و ره‌شاش گوندی “گول ته‌په”ی بۆردوومانكرد به دووری 40 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانی.
ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، چه‌ند گولله تۆپێك گه‌وتۆته ناو گونده‌كه، به هۆیه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی خانووه‌كانیان جێهێشتووه.
پێش چه‌ند كاتژمێرێك هێزه‌كانی توركیا بنكه‌یه‌كی ته‌ندورستی له گوندی “قه‌ره مۆغ” بۆردوومانكرد به دووری 27 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شاری كۆبانی.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی توركیا گوندی “خانی” رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی و هه‌ردوو گوندی سیفتك و ئاشمه‌ی رۆژئاوای كۆبانێی بۆردوومانكرد.