ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاریدا به لێكوڵینه‌وه‌كردن له روودانی ته‌قینه‌وه‌ی غاز له سلێمانی و دهۆك
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی غاز له سلێمانی و هه‌ولێر و كوالییتی جۆری ئه‌و غازه‌ی به‌كارده‌هێنرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مه‌سرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی قووڵی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی رووداوەکان خواست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکانی سلێمانی و دهۆک ڕاگرتنی سیستمی غازی ئەو شوێنانەی کاری پێدەکەن و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانە دەکرێت کە سیستەمی غاز بەکاردەهێنن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد لێکۆڵینەوەی ورد و جددی لەبارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجێکارەکان و هۆکاری رووداوەکانی سلێمانی و دهۆک دەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم تەقینەوەیەکی سیستمی غاز “شۆفاژ” لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ڕوویداو بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکە برینداربوون، شەوی ڕابردووش لە شاری دهۆک لە بەشەناوخۆییەکی خوێندکاران ڕووداوێکی هاوشێوە روویدا بەهۆی تەقینەوەی غازەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 31 کەس برینداربوون.