بۆ رۆژی چوارەم.. تورکیا گوندەواری حەڵەب دەکاتەوە بە ئامانج

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تۆپخانەکانی تورکیا بۆ چوارەم رۆژ لەسەریەک گوندەکانی ناوچەکانی گوندەواری باکووری  حەلەبیان کردە ئامانج، بە زیاتر لە 43 گولە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو گوندانەی کە لە کاتژمێر شەشی بەیانیەوە کراونەتە ئامانج بریتین لە “بێنێه (عبیان) لە ناحیەی شێراوە، دێر جەمال، کەلجیبرین، شێخ عیسا، حەربەل، شێخ هیلال، مەراعناز، عەین دیگنا، دەوروبەری شارۆچکەی ” تل رەفعەت و حەساجەک و شاوەرگە.”

 ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا گوندی شێخ عیسا و دەوروبەری تل رەفعەتیان بە زیاتر لە 14 گولە بۆردومان کرد.

تا ئێستا نۆرس پرێس زانیاری لەبارەی قەبارەی زیانەکان و قوربانییەکان بەدەست نەهێناوە.

لە نۆزدەی ئەم مانگەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستانیان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیان و ماڵی و ژێرخانی خەڵکی لێکەوتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف