تورکیا بۆردومانی پێگەکانی سوپای سوریا دەکات لە گوندەواری کۆبانی
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، هێزەکانی تورکیا پێگەکانی هێزەکانی سوپای سوریایان لە گوندەواری رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کۆبانی بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی راگه یاند، هێزەکانی تورکیا به چوار گولەتۆپ بنکەیەکی سوپای سوریایان له نزیک گوندی جەشان له گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی کرده ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی تورکیا بە سێ گولەی تر، بنکەیەکی سەربازی سوپای سوریایان لە گوندی تەل شەعیر بە دووری 4 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کۆبانیوە بۆردومان کردووە.
هەروەها دەوروبەری گوندی “مەزرات ئەبروش” یان لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانی، لە لای رۆژهەڵات و باشوورەوە، بە پێنج گولە، کە کەوتوونەتە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە، کردوەتە ئامانج.
بەپێی هەمان سەرچاوە تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی گیانی لە نێو سەربازی و مەدەنیدا بەدەست نەگەشتووە.