بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک دوو هێلیکۆپتەری ڕووسی پشکنینی هێڵەکانی بەرکەوتن لە باکووری حەسەکە دەکەن
حەسەکە- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشه‌ممه دووه‌م رۆژە له‌سه‌ر یه‌ك دوو هه‌لیكۆپته‌ری رووسی به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی شارۆچكه‌ی ده‌رباسیه له باكووری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای کوردستان دەفڕن.
سه رچاوه یه كی سه ربازی به نۆرس پرێسی راگه یاند، ئه و دوو كۆپته ره به ره و رۆژئاوا بەڕێکەوتوون، لە نزیک هێڵی بەرکەوتن کە ” جەیش وەتەنی”ی لایه نگری توركیا و هێزه كانی سووریای دیموكرات، “هه سه ده” جیا ده كاته وه، پاشان دوای 20 خولەک گەڕاونەتەوە بۆ خاڵی ده ستپێكردنیان له فڕۆكه خانه ی قامیشلۆ.
دوێنێ دووشەممە دوو فڕۆکەی ڕووسی بە هەمان ڕێڕەو فڕین، دەنگۆی ئەوەش هەبوو کە ئامانجیان چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بووە، بەپێی هەمان سەرچاوە.
ئه‌م هه‌نگاوه له كاتێكدایه كه چڕییەکی زۆری سه‌ربازی له‌سه‌ر هێڵه‌كانیبەرکەوتنی نێوان سنووره‌كانی سووریا و توركیا دروست بووه، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكووری سووریا، كه منبه‌ج و ته‌ل رەفعەت ده‌كه‌نه ئامانج.