گیانلەدەستدانی 4 كه‌س و برینداربوونی 33 ی دیكه بە هۆی تەقینەوەی تانکیەکی غازەوە لە دهۆک
هەولێر – نۆرس پرێس
كاتژمێر 11:45 خوله‌كی شه‌وی رابردو تانكیەکی غاز لهسهمونخانهیهكی گه‌ڕه‌كی گرێ باسێی دهۆك ته‌قیه‌وه، كه له‌سه‌روی سه‌مونخانه‌كه به‌شه ناوخۆییه‌ك هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری پۆلیسی فریاكهوتنه به‌پله‌ی رائید و 33 كه‌سی دیكه‌ش دیکەی برینداربون.
له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی روداوه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكردوه، چوار کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و 33 كه‌سی دیكه‌ش دیکەی برینداربون، به‌ڵام بەشێکیان باری تەندروستیان خراپە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكدان.
هه‌ر دوای روداوه‌كه‌ش، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌هه‌مو جۆرێك كاركردن به سیستمی غاز رابگیرێت و ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد، به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، قاتی یەکەمی باڵەخانەی بەشەناوخۆییەکان سەمونجانە بووە و تانکیەکی لە سەربانی باڵخانەکە داناوە و تانکییەکە توشی لێچوونی غاز بووە تەقیوەتەوە.
هەر دوای تەقینەوەکە وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، کە تەقینەوەکە بەهۆی لێچوونی تانکی غازی LPG بووە و زیان بەر باڵەخانەکانی نزیک لە رووداوەکە کەوتووە و پەنجەرەکانیان شکاوە.

هاوکات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “دوای ئه‌و چه‌ند رووداوه‌ی له به‌کارهێنانی سیسته‌می غاز و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی لێی که‌وه‌ته‌وه، له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی ئه‌و سیستمه و لێکه‌وته‌کانی، سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیریدا، بە هه‌موو جۆرێک کارکردن به‌و سیستمە رابگیرێ.”
دەشڵێت، “داواکارین له هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌موو کارکردنێک به‌و سیستمی غازه ڕابگرن و هاوکاری تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و کانزا‌کان و تیمه‌کانی قائیمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کان بن.”
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی غازەوە و لە سلێمانیش بە هەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و 15 کەس گیانیان لەدەستدا کە چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.