نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات پارێزگاری له رێككه‌وتنی ئاگربڕی باكووری سوریا بكرێت
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێزی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای راگرتنی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی كرد له باكووری سوریا‌و عێراق و دان به خۆدا بگرن، له ئاماژهكردنێكدا بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات.
فه‌رحان حه‌ق جێگری سكرتێری گشتی له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان له نیویۆرك رایگه‌یاند، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه دان به‌خۆدا بگرن و رێگری بكه‌ن له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی هه‌رێمایه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گۆتێرێز نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به كاریگه‌ری هێرشه‌كان له سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی جه‌خت كردۆته‌وه له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و ژێرخانی ئابووری و مرۆیی و پابه‌ندبوون به یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌كان.
جێگری سكرتێری گشتی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سكرتێری گشتی زۆر به گرنگی ده‌زانێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پارێزگاری بكه‌ن له رێككه‌وتنی ئاگربڕ و رێز له سه‌ره‌وه‌ری و یه‌كێتی خاكی سوریا بگرن.
هه‌ر ئه‌مرۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا باسی له‌وه‌كردبوو كه گفت‌و هه‌یه له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ململانیی سوریا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی وشكانی له باكووری سوریا‌و عێراق.
له شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌یان هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سوریا‌و ناوه‌ندی سڤیل و خاڵی سه‌ربازییان كردۆته ئامانج، به هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 30 كه‌سی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كوژراون.
بۆ رۆژی دووهه‌م له‌سه‌ر یه‌كتری، توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له رێگای وشكانی و ئاسمانه‌وه بۆردوومان ده‌كات.