عێراق سه‌ركۆنه‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا‌و ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دوشه‌ممه، حكومه‌تی عێراق به توندی سه‌ركۆنه‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا‌و ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌ره‌وه‌ری عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به توندی بۆردوومانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه.
حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی به پێشێلكردنی سه‌ره‌وه‌ری عێراق دانا‌و به كارێكی دژ به‌و یاسا‌و و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ناوبرد كه په‌ێوه‌ندی نێوان وڵاتان رێك ده‌خات له‌سه‌ر بنه‌مای دراۆسێتی.
هه‌روه‌ها داوایكرد خاكی عێراق نه‌كرێته باره‌گایه‌ك یان ده‌روازیه‌ك بۆ زیان گه‌یاندن به وڵاتانی دراوسێ.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه خاكی عێراق بكرێته گۆره‌پانێك بۆ ململانێكان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.