فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا هوشداری ده‌دات له‌مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر منداڵانی كامپی هۆل و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دوو ئامانج
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ژه‌نه‌راڵ “مایكل كۆریلا” فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا هوشداریدا له مه‌ترسی ره‌وشی كامپی هۆل و جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر دوو ئامانجی كورت و درێژ خایه‌ن، بۆ كۆتایی هێنان به‌و دۆسیه‌ییه، پێش ده‌ركه‌وتنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له توندره‌وه‌كان.
كۆریلا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كرۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی 17 تشرینی دووه‌می بۆ كامپی هۆل ئاشكراكرد، كه سێهه‌م جاره سه‌ردانی ئه‌و كامپه بكات له‌و كاته‌وه‌ی بۆته فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له مانگی نیسانی رابردوو،
كۆریلا وتی، له سه‌ردانه‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر مه‌ترسی ره‌وشی كامپه‌كه، به هۆی بوونی زیاتر له 25 هه‌زار منداڵ كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره به تایبه‌ت له دوای سه‌ربڕینی دوو كچه منداڵی میسری ته‌مه‌ن 12 و 13 ساڵان پێش چه‌ند رۆژێك.
كۆریلا ئه‌و رووداوه‌ی به مه‌ترسیدار ناوبردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، منداڵان ئامانجی سه‌ره‌كی توندڕه‌وی داعشه‌و ئازار‌و ناخۆشی له ناو كه‌مپه‌كه زۆر له‌وه جیاوازتره كه له هه‌واڵه‌كاندا باس ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مایه‌ی دڵته‌نگییه كه ده‌بینیین رۆژانه ئازار‌و ناخۆشی رووده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كار بكه‌ین بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه بۆ وڵاته‌كانیان.
كۆریلا سه‌ردانه‌كه‌ی كورتكرده‌وه به جه‌ختكردن له‌سه‌ر دوو خاڵی درێژ و كورت خایه‌ن، یه‌كه‌میان په‌ره‌دان به سه‌قامگیری ئاسایشی كامپه‌كه به كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی داعش له رێگای زیاكردنی رێوشوێنه‌كانی ئاسایش بۆ پاراستنی دانیشتوانه‌كه‌ی و پاراستنیان، له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌ره‌ی كامپه‌كه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بایه‌خده‌دات به پشتیوانیكردنی هاوبه‌شه‌كانی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه كارده‌كه‌ن بۆ باشتر كردنی ره‌وشی كامپه‌كه.
ئه‌م خاڵه‌شی به گرنگ ناوبرد بۆ زامنكردنی به‌رده‌وامی شكستهێنانی داعش و به‌ڵینیدا به پابه‌ندبوون بۆ رێگریكردن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
كۆریلا وتیشی ئامانجی درێژخایه‌نمان پرۆسه‌كانی گێرانه‌وه‌ی دانیشتوانی كامپه‌كه‌یه بۆ وڵاته‌كانیان و پرۆسه‌كانی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌و ئاویته بوونیان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا خۆجێیه‌كانیان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تاوه‌كو ماوه‌ی مانه‌وه‌یان زیاتر بێت له كامپه‌كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌بێت هه‌ڵبێن یان نه‌وه‌یه‌ك له توندره‌وان په‌روه‌رده‌دبكه‌ن، هه‌تاوه‌كو زیاتر دوابكه‌وین له گێرانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان كاره‌كانمان قورس‌تر ده‌بن.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه، هێشتا ره‌وشه‌كه پێوستی به كاری حكومی زیاتر هه‌یه‌و، له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رێگای حكومه‌تی ئه‌مریكاوه كار ده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئه‌منی و مرۆیی له كامپی هۆل.