به زیاتر له 37 گوله تۆپ.. توركیا به چڕی گونده‌كانی باكووری حه‌له‌ب بۆردوومان ده‌كات
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و، به زیاتر له 37 گوله تۆپ گونده‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌بی بۆردوومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، تۆپخانه‌ی توركیا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌تی بۆردوومان كرد.
هێزه‌كانی توركیا به زیاتر له 13 گوله تۆپ گوندی شێخ عیسیان بۆردوومانكرد، هه‌روه‌ها 7 گوله تۆپیان ئاراسته‌ی ده‌ورووبه‌ری ته‌ل ریفعه‌ت كرد و به 6 گوله تۆپیش عه‌ین ده‌قنه‌یان كرده ئامانج له‌گه‌ڵ بۆردوومانكردنی گولجبرین به 11 گوله تۆپ، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی ماددی به‌ر ناوچه‌كه كه‌وت.
ماوه‌ی دوو رۆژه هێزه‌كانی توركیا به شێوه‌یه‌كی چڕ ناوچه‌و و گونده‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب بۆردوومان ده‌كات، به تایبه‌ت خاڵه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا، له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژران و برینداربوون.