هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وا پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی نمەبارانێکی کەم چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌و لە رۆژی هەینی شەپۆلێکی “بەهێز”ی بارانبارین ده‌ست پێبكات.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێ شه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی درەنگی شەودا ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە، لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری بادینان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پلەكانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە،
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی هه‌ینی شەپۆلێکی “بەهێز”ی بارانبارین بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.