بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ 13 سەرباز
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئاماری کوژراوانی بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر گوندەواری باکووری حەڵەب بۆ 13 سەرباز لە هێزەکانی حکومەت بەرزبووەتەوە و 7 سەربازی دیکەش برینداربوون.
شەوی دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە دڵسۆزەکانیان دوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر گوندێکی باکووری گوندەواری حەلەب دەستپێکرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەو دوو هەڵمەتە خاڵێکی سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریایان کردە ئامانج لە گوندی ئەلبەیلۆنیە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ ئەندامیان و برینداربوونی دوو ئەندامی دیکە.
تا ئێستا 13 سەربازی حکومی گیانیان لەدەستداوە، 7 سەربازی دیکەش برینداربوون، لە هەریەک لە گوندەکانی شاوەرگە و ئەلبەیلۆنیا، لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی ئەم دواییەی تورکیا.
هەمان سەرچاوه ئاماژه ی به وەکردووه که تۆپخانەکانی تورکیا ئەو گوندەی پێشتر باسمان کرد، دوای ئه و هەڵمەته و گوندی کفراتون و شارۆچکەی تل رەفعەتیان کردوهتە ئامانج.
رۆژی یەکشەممە، دیمەشق تەنیا کوژرانی سەربازەکانی لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی تورکیا راگەیاند، بەبێ ئەوەی هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا دەرببڕێت.