دوێنێ شەو ئێران بە درۆن بۆردومانی بنکەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد
هەولێر – نۆرس پرێس
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو جارێكی دیكه له رێگه‌ی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوه‌وه بنكه‌كانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كراوه‌نه‌ته ئامانج، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات، سوپای پاسداران شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی سڤیل كردوه‌ته ئامانج ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ برینداربون، هاوکات پێشمه‌رگه‌یه‌كیش شه‌هیدبوه.
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “لە درێژەی وێرانکردنی بارەگا و ناوەندەکانی پیلانگێڕی، دامەزراندنی، ڕاهێنان و ڕێکخستنی تاقمە جوداخوازەکانی دژە ئێران لە ناوچەی باکوری عێراق، بەشێک لە بارەگاکانی مانەوەی ئه‌و چه‌كدارانه له شه‌وی رابردودا كرانه ئامانج”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێرشه نوێكان له رێگه‌ی موشه‌ك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای هێزه جوداخوازه‌كان له ناوچه‌كانی زەرگوێز کۆیه و به‌هۆیه‌وه “زیانی زۆریان به‌ركه‌وت”.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە موشەک و درۆن چەند بنکەیەکی حزبی دیموکرات لە نزیک کۆیە و جێژنێکان کراونەتە ئامانج، بە هۆی ئەو هێرشە موشەکییە نوێیەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزب بەداخەوە پێشمەرگەیەک بە ناوی بێهزاد ئیسکات شەهید بوو.
ئه‌وه سێیه‌مین هێرشی سوپای پاسدارانه له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له باشوری كوردستان، له هێرشه‌كانی 14ی ئه‌م مانگه‌شدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی زڕگوێز، كۆیه و برادۆست به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی دیموكرات شه‌هیدبون و هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.