بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر گوندێکی باکووری مونبیج

مونبیج – نۆرس پرێس

نیوەشەوی یەکشەممە/دووشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان گوندی ئەلموحسینلی لە گوندەواری باکووری مونبیجیان ، بە گولە هاوەنەکانی یەکێک لە بنکەکانیان لە نزیک ئەو گوندانە، کردە ئامانج.

لە بەرەبەیانی یەکشەممەوە هێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا پەرەپێداوە، هەروەها بۆردومانی هێڵی سنووری لە دێریکەوە لە رۆژهەڵاتەوە تا مەنبیج لە رۆژئاوا و ناوچەکانی باکووری گوندەواری حەلەبیان بۆردومان کردووە.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج بڵاوی کردەوە، “هێزەکانی تورکیا گوندی ئەلموحسینلی لە باکووری مەنبجیان بۆردومان کرد، بە پێنج گولە هاوەن لە بنکەکەیەوە کە بەرامبەر گوندی عەرەب حەسەن جێگیر بوو”.

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکە زیانی ماددی و سڤیلی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە گوندەکانی ئەلموحسینلی و ئەلجەراد بە تۆپ و هاوەنی تورکیا تۆپباران کران.

لە نیوەی شەوی یەکشەممەی رابردووەوە، ناوچەکانی گوندی باکووری حەلەب بۆردومانی توندی تورکیایان بەخۆوە بینی، کە تێیدا دەیان کەس لە نێویاندا ئەندامانی هێزەکانی حکومەتی سوریا کوژراون، هەروەها زیان بە موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت کەوتووە.

ئامادەکردنی: فادی الحسێن – داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف