تورکیا جارێکی تر گوندەواری حەسەکە بۆردوومان دەکات
تل تەمر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان بەردەوام بوون لە بۆردومانکردنی گوندەکانی باکووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی گوندی قەبور ئەلقەرەجنەیان لە باکووری شارۆچکەکە لە گوندەواری حەسەکە بۆردومان کردووە.
بۆردومانەکە زیانی ماددی بە موڵک و ماڵی خەڵکی مەدەنی گەیاندووە.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە گوندەکانی کۆزلیە و تەل ئەللابان لە رۆژئاوای تل تەمر کەوتە بەر تۆپبارانی تۆپخانەکانی تورکیا.
جگە لەوەش لە بۆردومانی هێزەکانی تورکیا لە گوندەواری شارۆچکەی زرگان لە باکووری حەسەکە، لە کاتی هەڵکشانی تورکیادا لە دوای نیوەشەوی شەممەی رابردوو، لە رێگەی هێرشە ئاسمانییەکانەوە کە ناوچە جیاجیاکانی لەخۆگرتبوو، 4 ئەندامی هێزەکانی حکومەت برینداربوون لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.