توركیا بۆردومانی گونده‌كانی باكووری خۆرئاوای حه‌سه‌كه ده‌كات
ته‌ل ته‌مر – نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به ئه‌وان، دوو گوندیان له گونده‌واری شاری حه‌سه‌كه بۆردوومانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه‌ی قورس هه‌ردوو گوندی “كوزلییه” و “ته‌ل له‌به‌ن”ی رۆژ ئاوای شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مریان بۆردوومانكرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی هێرشه‌كه زیانی ماددی گه‌یشته خانووبه‌ره‌و كه‌لوپه‌لی هاوڵاتیان.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ گونده‌واری شارۆچكه‌ی زه‌رگان (ئه‌بو راسین)ی باكووری حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردوومانكرا، له‌ئاكامدا 3 سه‌ربازی سوریا گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.