نوێنه‌ری مه‌سه‌ده له واشنتن: ئه‌مریكا كرده‌ی سه‌ربازی توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ره‌تده‌كاته
واشنتن- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، سینه‌م محه‌مه‌د نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات له ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نوسینگه‌ی مه‌سه‌ده‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كردیه‌كی سه‌ربازی ئاسمانی یان زه‌مینی توركیا دژ به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
سینه‌م محه‌مه‌د له لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای فشاری بۆردوومانه ئاسمانییه‌كانی توركیا‌و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ رێگریكردن له‌كاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له بنكه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا ئاگاداره له نیازی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی به‌رفراوان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌ره‌رای ناره‌زایی توندی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به هه‌نگاوه‌كه‌ی توركیا، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره هێرشه‌كانی ئه‌نجامدا.
وتیشی، هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكاو روسیا به توندی ئه‌نجامدانی ئۆپۆراسیۆنی زه‌مینی توركیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی دیكه له باكووری سوریا، هاوشێوه‌ی رووداوه‌كانی ساڵی 2019 سه‌رێ كانی و گرێ سپی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵی دبلۆماتی چر ده‌دات بۆ راگرتنی هێرشه ئاسمانییه‌كان توركیا‌و خوازیاره رێگری بكات له سه‌رهه‌ڵدانی ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ململانیی و ئه‌گه‌ری تێكچوونی سه‌قامگیری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات له ئه‌مریكا، سه‌ركۆنه‌ی بێ ده‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد به‌رامبه‌ر به ده‌ست درێژییه‌كانی توركیا‌و دژ به دانیشتوان و ژێر خانی ئابووری ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.