توركیا به‌رده‌وامه له بۆردوومانكردنی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی سوپای توركیا‌و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به ئه‌و وڵاته، به‌رده‌وامبوون له بۆردوومانكردنی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب به تۆپخانه‌ی قورس، هه‌روه‌ها چه‌ند هێرشێكی ئاسمانییان ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی توركیا به تۆپخانه‌ی قورس ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت و چه‌ند گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌كه‌یان بۆردوومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دووجار هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی شێخ عیسا، هه‌روه‌ها به تۆپخانه‌ی قورس گوندی بیلونییهی باكووری شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعهتیان بۆردوومان كرد، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه‌و ته‌نها زیانه‌كان ماددی بوون.
له دوێنی شه‌وه‌وه هێزه‌كانی توركیا چه‌ندین گوند‌و شارۆچكه‌یان له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب كردۆته ئامانج، له‌وانه‌ش گوندی مه‌رعه‌ناز، مالیكییه، شۆراغه، شێخ عیسا و شارۆچكه‌ی ته‌ل ریفعه‌ت، فرۆكه‌خانه‌ی منغی سه‌ربازی و چه‌ند شوێنیكی دیكه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه 10 سه‌ربازی سوریا له گوندی شوارغه گیانیان له دهسهتداوهو 5 دیكه‌ش برینداربوونه.