تەندروستی سوریا 58 حاڵەتی نوێی کۆلێرای راگەیاند

دیمەشق- نۆرس پرێس

دوێنێ ئێوارەی شەممە، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا تۆمارکردنی 58 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا لە سەرتاسەری سوریا راگەیاند، بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە 1456 حاڵەت.

سێشەممەی رابردوو، فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی کۆلێرا بۆ 1398 کەس بەرزبووەتەوە.

لە روپەڕی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەت لە “فەیسبووک” بڵاوی کردۆتەوە کە  884  حاڵەت لە حەڵەب، 223 لە دێرەزوور، 86 لە حەسەکە، 81  لە لازقییە، 53 لە رەقە، 32 لە حەما، 26 لە سوەیدا تۆمار کراوە  و 24 لە حومس،

هاوکات لە دیمەشق 17 حاڵەت، لە گوندەواری دیمەشق 13، لە تەڕتووس 9، دەرعا 5 و لە قونەیترە 3 حاڵەت تۆمارکراون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی گیانلەدەستدان 49 حاڵەت بووە، کە بەسەر  40 لە حەڵەب، 4 لە حەسەکە، 2 حاڵەت لە دێرئەلزردا دابەشکراوە، لەکاتێکدا حاڵەتێک لە دیمەشق تۆمارکراوە و بەهەمان شێوەش حاڵەتێک لە حەمات و حومس تۆمارکراوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : محەمەد القازی