خۆسەری: هەر کردەوەیەکی سەربازی لە ناوچەکە کارەساتێکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕؤ یەکشەممە بەرپرسێکی بەڕێوبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، رایگەیاند، هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی لە ناوچەکەدا “کارەساتێکی گەورە” بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە لە تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ کەمتر نییە.

لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا تەقینەوەیەک لە ئەستەنبوڵی تورکیا روویدا و بە هۆیەوە کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە، لە پاشخانی ئەمەدا، بەرپرسانی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە سوریا و عێراق راگەیاند.

گابرێل شەمعون، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری بەڕێوبەری خۆسەر رایگەیاند، جێبەجێکردنی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا، مەترسییەکی کەمتر نییە لە تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتەکانی سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەڕێوبەری خۆسەر “تۆمەتی لەقوتوونراو و ئامادەن لەلایەن تورکیاوە”.

بازنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەر تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵی شەرمەزار کرد و بە “تیرۆریست” وەسفی کرد و پێیوابوو کە تورکیا بۆ فریودانی رای گشتی ئەو تۆمەتانە بەبازاڕ دەکات، هەروەها رەتیکردەوە دوور و نزیک خۆسەری هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشکەرەکەوە هەبێت.

هێزەکانی سوریای دیموکرات و مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیوەندیی هێزەکانیان بە تەقینەوەکەوە رەتکردەوە.

شەمعون پێی وابوو ئامانجی ئەم تۆمەتانەی تورکیا لێدان بووە لە پرۆژەی بەڕێوبەری خۆسەری لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها دروستکردنی بیانوویەک بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکەدا.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوە و پەنابەرانی سوریا هۆشداری دایە حکومەتی تورکیا لە قۆستنەوەی رووداوی بۆردومانی ئەستەنبوڵ بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ لەو وڵاتە.

 شەمعون ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی پێشبینیکراوی تورکیا کارەساتێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لێکۆڵینەوە لە رووداوی بۆردومانی ئەستەنبوڵ بکات و هۆکاری راستەقینەی بۆردومانەکە ئاشکرا بکات.

دووشەممەی رابردوو، پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی سیناریۆ و هەڵبەستراوەکان کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە” لە رێگەی زنجیرەیەک کردەوەوە کە لەلایەن دەوڵەت و دەزگا سیخوڕییەکانیەوە ئەنجامدراوە بۆ فریودانی رای گشتی.

ئامادەکردنی: فاتیمە خالد – داڕشتنەوەی : ئەحمەد عوسمان