لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان..نمایشێکی شانۆیی و پێشانگایەکی هونەری لە مونبج ڕێكخرا

مونبج – نۆرس پرێس

كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی زه‌نوبییه‌ لە شاری مونبج بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ئه‌و شاره‌، ئه‌مڕۆ شەممە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی قەدەغەکراو بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، نمایشێکی شانۆیی و پێشانگای هونەری وێنه‌كێشانی ڕێکخست.

تیپی شانۆ، نمایشێکی شانۆیی پێشکەش بە سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەر لە مەنبەج کرد کە تیایدا باس لە توندوتیژی حکومەتەکان له‌ دژی هاووڵاتیانی دەکرێت، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگا و خێزان و ژنان.

هەروەها پێشانگایەکی وێنە، کە باس لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەکرا، کرایەوە.

ڕابیعه‌ بەکرۆ، وتەبێژی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی زه‌نوبییه‌ لە مونبج بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند، لە سێزدەی ئەم مانگەوە هەڵمەتێکیان دژ بە توندوتیژی دژی ژنان دەست پێکردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپەینەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆر و وتاری هۆشیاری و سیمینار و وۆرک شۆپی ژنان لەخۆدەگرێت کە ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە لە مافەکانی ژنان و توندوتیژی له‌ بەرامبەریان.

ئامادەکردنی: ئەحمەد عەبدوڵڵا – داڕشتنه‌وه‌: عەدنان حەمۆ