به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار كرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، نۆرس پرێس له ڕۆژئاوای كوردستان سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد، و ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٣٩ هەزار و ٢٦٩ کەس.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی، له په‌یجی فه یسبووکی خۆی ڕایگه‌یاند، توشبووه‌كان ژن و پیاوێکی خه ڵکی شاری قامشلۆ، و پیاوێکی خه‌ڵکی دێریکن.
ده‌سته‌ی تەندروستی هیچ حاڵەتێکی نوێی چاکبوونەوە یان مردنی تۆمار نەکردووە، بۆیە ژمارەی چاکبوونەوە وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه كه ٢٥٧٨ حاڵەتە، و ١٥٧٨ کەسش مردوون.