به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر هۆشداری دەدات لە هەر لەشکرکێشییەکی نوێی تورکیا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە ، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداریدا لە شەڕێکی درێژخایەن له ناوچه‌گه، هەروەها وەڵامی هەر دەستدرێژییەک بداتەوە ئەگەر تورکیا هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێبکات.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ، وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیای دایەوە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ لە ڕۆژئاوای كوردستان.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر سیاسه‌تی تورکیای بە “دوژمنانە و سیستماتیک” لە بەرامبەر سوریا بە گشتی و ناوچەکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر بەتایبەتی ناوبرد، ناوچه داگیركراوه‌كانی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی وه‌ك نمونه هێناوه كه له‌وێوه به‌رده‌وام هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە شه‌ڕی داعشیان كردووه ده‌كرێنه ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هەفتەی ڕابردوو لە ئیسته‌نبول، جارێکی دیکە به بیانووی دوور لە واقیع، ده‌ستیكردوه بە تومه‌تباركردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند، ئامانجی تورکیا بەم تۆمەتانە، هەڕەشەکردنە لە ناوچەکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری، و لێدانی دەستکەوتەکانیتی،بۆ دروستکردنی جۆرێک لە گێژاو، تا سەقامگیری ناوچه‌كه تێكبدات هه‌روه‌ها ڕێگری كردنه له بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر هەڕەشەکانی تورکیا شەرمەزار ده‌كات و داوای لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکەی کرد “بە یەکگرتوویی لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا بوەستن”.
ناوبراو داوای لە فیدراسیۆنی ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی ڕوونی خۆیان سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا ڕابگەیەنن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریدا، بەرەنگاری هەر دەستدرێژییەکی تورکیا دەبێتەوە.
هۆشداریشیدا لەوەی هەر لەشکرکێشییەکی نوێی تورکیا، ناوچەکە دەخاتە ناو شەڕێکی درێژخایەن و دەرئەنجامە خراپی دەبێت.