بەردەوامی بۆردومانی لایەنەکانی ململانێکە لە ناوچەی ئاگربەست لە سوریا
ئیدلیب- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ ناوچەکانی ئاگربەست لە گوندەواری حەلەب و ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، پەرەسەندنی سەربازی و ئاڵوگۆڕی تۆپبارانی نێوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایان بەخۆوە بینی، ئەمەش هاوکات بوو بە فڕینی چڕی فرۆکەی چاودێری رووسیا لە ئاسمانی ناوچەکەدا.
سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، هێزەکانی حکوومەت بە تۆپ و مووشەک گوند و شارۆچکەکانی ئەلفەتیرە، کفر عوید، سفوهون، کەنەسفەرە، بێنین و ئەلروەیحە لە جەبەل ئەلزاوییە لە باشووری ئیدلبیان کردۆتە ئامانج .
ئاماژهیان بهوهشكرد، بۆردومانەكە كاریگەری لەسەر گەڕەكە نیشتەجێبووەكانی گوندی حومەیمات لە ناوچەی دەشتی ئەلغاب لە رۆژئاوای پارێزگای حەمات هەبووە و هەروەک گوندەكانی تەقادزعاجیل و دەوروبەری كەفر نوران لە رۆژئاوای حەلەبیش بۆردومانی هاوشێوەیان بەخۆوە بینیوە.
جگە لەوەش، سەرچاوە سەربازییەکانی “جەبهەت ئەلوەتەنییە لیلتەحریر” بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەتحولموبین، بە تۆپ و موشەکی قورس، ناوچەکانی هێزەکانی حکومەتیان لە کامپی جۆرێن، لە ڕۆژئاوای حەمات، و شارۆچکەی جوباس، کردووەتە ئامانج، لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب.
ئەوە ماوەی چەند مانگێکە باکووری رۆژئاوای سووریا پەرەسەندنی سەربازی و ئاڵوگۆڕی تۆپبارانی نێوان هێزەکانی حکوومەت و فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن بەخۆیەوە دەبینێت.