كوژرانی چوار سه‌ربازی عێراقی له‌ سنووری ناحیه‌ی قه‌رهه‌نجیر له‌ پارێگای كه‌ركوك

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

نادین ماینزا

رۆژی شه‌ممه‌، لە هێرشێکی چه‌كدارانی داعش  لە سنووری ناحییه‌ی قەرەهەنجیری سەربە پارێزگای کەرکووک،  داچوار سەربازی سوپای عێراق کوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش له‌ په‌ێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چەکدارانی داعش لە دوایین خاڵی سنووری نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی قەرەهەنجیر هێرشیانکردە سەر بنكه‌یه‌كی سوپای عێراق، له‌ئاكامدا چوار سەربازی سوپای عێراقی کوژران و پێده‌چێت چه‌كدارانی داعش چه‌كی بێ ده‌نگیان به‌كارهێنابێت.

دوای هێرشەکە، فەریق رووکن عەلی فرێجی، فەرماندەی بارەگای کەرکووکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گەیشتە شوێنەکە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی هێرشکارەکان دەستیپێکرد” هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسۆنێكی دیكه‌ی به‌رفراوانیان له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش.

.