له دوو هێرشی جیوازدا.. گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی هه‌سه‌ده و هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور
دێره‌زوور –نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، له دوو هێرشی چه‌كداری جیوازدا، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی “جه‌دید بوكاره” 20 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زووره‌وه دوور، به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به سواری ماتۆر هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌ندامێكی “هه‌سه‌ده” له سه‌ر رێگای گشتی ناوه‌راستنی شارۆچكه‌كه له ئاكامدا ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
له رووداوێكی دیكه‌دا له شارۆچكه‌ی ئه‌لزیر به دووری 35 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به سواری ماتۆرو به چه‌كی ئۆتۆماتێكی هێرشیان كرده سه‌ر هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له نزیك دره‌وازه‌ی شارۆچكه‌كه‌و له ئاكامدا گیانی له ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه هاوڵایه‌تیه‌كی مه‌دنی بووه‌و هیچ په‌ێوه‌ندییه‌كی به لایه‌نی سه‌ربازی یان سیاسیه‌وه نه‌بووه.
پێش دوو رۆژ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له شارۆچكه “حیجنه”ی گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجامدرا.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هیچ لێدوانێكی له مباره‌یه‌وه نه‌داوه.