هه‌په‌گه‌: كوژران و برینداربوونی 12 سه‌ربازی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە گوژران و برینداربوونی 12 سه‌بازی سوپای تورکیا راگه‌یاند لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین  له‌ هەرێمی کوردستان.

 بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە، هێزەکانیان لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا نۆ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون.

 بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022  ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆسەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵی سوپای توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، هەپەگە کوژرانی دوو هەزار و 556 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 178 گەریلای راگەیاندووە.