نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی كوژرانی دوو منداڵ ده‌كات له كامپی هۆڵ
هه‌ولێر –نۆرس پرێس
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی سه‌ركۆنه‌ی رووداوی كوشتنی دوو كچه منداڵی میسری كرد كه ته‌رمه‌كانیان له كامپی هۆل دۆزرانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.
راپۆرتێكی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، پێش چه‌ند رۆژێك له كوشتن‌یان ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو منداڵه.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، له به‌شی موهاجیراتی كامپی هۆل ته‌رمی ئه‌و دوو كچه منداڵه دۆزرانه‌وه.
ڤۆلكه‌ر تورك كۆمیسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی ئه‌و دوو منداڵه‌ی كردوو به قێزه‌وه‌ن ناوی برد‌و داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتكرد كه كۆنترۆڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ پاراستنی ژیانی هه‌زاران ژن و منداڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مردنی ئه‌و دوو منداڵه خوشكه كه ناخۆشی زۆریان له ژیانیاندا بینیبوو، هه‌روه‌ها شێوازی كوشتن‌یان مایه‌ی دڵته‌نگی و خه‌فه‌ته.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌م رووداوه ده‌بێت ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ گێرانه‌وه‌ی هه‌زاران ژن و منداڵی كه‌مپه‌كه بۆ وڵاته‌كانیان كه هه‌ندێك ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ست به‌سه‌رن
به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێوستی زانی كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه به كرداری كۆنترۆڵی كامپه‌كه ده‌كه‌ن رێوشوێنی به‌په‌له بگرنه به‌ر بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كامپه‌كه‌دان.
كامپی هۆل هۆل ده‌كه‌وێته دووری 45 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه‌و به‌پێی دوایین ئامار 55200 كه‌س له خۆده‌گرێت كه 28100 یان عێراقین و 18846 ئاواره‌ی سوریان له گه‌ڵ 8254 كه‌سی دیكه كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی بیانیین.