روسیا كیێڤ تۆمه‌تبار ده‌كات به كوشتنی دیله رووسه‌كان
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا سوپای ئۆكرانیای تۆمه‌تباركرد به كوشتنی زیاتر له 10 دیلی روس له هه‌رێمی لۆگانسكی رۆژهه‌ڵاتی وڵات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیویی بڵاوكرده‌وه له باره‌ی ته‌رمی سه‌ربازانی روسیا كه راسته‌وخۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا فیشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ریان ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی خۆیان راده‌ستی سوپای ئۆكرانیا كرد له ناوچه‌ی ماكیفكای هه‌رێمی لۆگانسی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا.
له ڤیدیوكه‌دا 12 ته‌رم ده‌رده‌كه‌ون، بێ ئه‌وه‌ی شوێن و كاتی تۆمار كردنی ڤیدیۆكه یان ئه‌و كه‌سه‌ی تۆماریكردووه ئاشكرا بكرێت.
روسیا سه‌ركۆنه‌ی رووداوه‌كه‌ی كردوو به تاوانی جه‌نگ ناوی برد.
هێشتا كیێڤ وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی مۆسكۆی نه‌داوه‌ته‌وه‌و، پێشتریش ئۆكرانیا چه‌ندین جار هێزه‌كانی روسیا تۆمه‌تباركردبوو به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له چه‌ند ناوه‌چه‌یه‌كی ئۆكرانیا، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن روسیاوه ره‌تكرایه‌وه.