برینداربوونی 35 كهس له ورهگهڕانی پاسێكی گهشتیاری له بێخاڵ
ههولێر- نۆرس پرێس
ئێوارهی ههینی، پاسێکی گەشتیاران لە نزیک سهیرانگهی بێخاڵ بە 40 گەشتیارەوە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و 35 کەسیان برینداربوون.
موحسین شەمزینی، وتەبێژی هاتووچۆی سۆران رایگهیاند، پاسەكه گەشتیارانی پارێزگای بابلی تێدابووهو سەرەتا خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا، دواتر خۆی کردووە بەنێو مۆتێلێکدا، بە گوێرهی قسهكانی یاریدهدهری شۆفێری پاسهكه هۆکاری رووداوەکە نەمانی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکەیان بووە.
هاوكات ئازاد ساڵح، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ئاشتیی فێرکاریی لە سۆران ئهوهی ئاشكراكرد كه ژمارەی بریندارەکانی رووداوەکە گەیشتە 35 بریندار؛ هەشت بریندار رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون، چونکە برینی سەخت لە سەریاندا هەبوو، ههروهها 27 لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی سۆران چارەسەر وەردەگرن و هیچ کەسێکیش گیانی لەدەستنەداوەو سهرجهمیان خەڵکی بابلن.
لە ساڵی 2021دا چوار هەزار و 119 رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان روویانداوە و لە ئەنجامدا 662 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 121 کەسیش بریندار بوون.