فشارەکانی ئەمریکا لە سەر ئەنکەرە بۆ راگرتنی کردەوە سەربازیە گریمانکراوەکانی لە سوریا
واشنتن- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، نۆرس پرێس، لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە واشنتۆن ئەوەی زانی کە ئیدارەی جۆ بایدن هەنگاوی دیپلۆماسی و فشاری خستۆتە سەر ئەنقەرە بۆ پاراستنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات کە هێزەکانی ئەمریکا لێێە لە هەر کردەوەیەکی سەربازی چاوەڕوانکراوی تورکیا.
ئەو سەرچاوەیە روسیای بەوە تۆمەتبار کردووە بەوەی تورکیا هاندەدات بۆ دەستبردن بۆ ئەو ناوچانەی لە چوارچێوەی کایەی دەسەڵاتی ئەمریکادان، واتە رۆژهەڵاتی فورات، لەگەڵ پێداگریی رووسیا کە رێگە بە تورکیا نەدات هێرش بۆ ناوچەکانی مەنبەج و تەل رفعەت بکات، کە سوپای رووسیای تێدایە.
سەرچاوەکە ئاماژهی بهوهشكرد، “ڕووسیا پێی وایە سەركەوتوو بووە لە سوودوەرگرتن لە لەشكركێشیی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا لە ساڵی 2019 بە دوورخستنەوەی سوپای ئەمریكا لە ناوچەی مەنبەج و كردنی بە كایەی كاریگەری روسیا”.
رووسیا دەیەوێت “ئۆپەراسیۆنی نوێی تورکیا ببێتە بۆنەیەکی دیکە بۆ لاوازکردنی کاریگەریی ئەمریکا لە ناوچە نوێیەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەو مەسەلەی کە لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن رەتدەکرێتەوە”.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە “چەند كۆبوونەوەیەكی دیپلۆماسی لە ئاستی باڵادا لایەنی ئەمریكی و توركیای كۆكردەوە، كە تیایدا واشنتۆن نیازی خۆی دەربڕی فشاری ئابووری و دیپلۆماسی بخاتە سەر ئەنقەرە ئەگەر ئەو ناوچانە بكاتە ئامانج كە ئەمریكا تێیدا ئامادەیە لە رۆژهەڵاتی فورات”.
ئاماژهی بهوهشدا كه “لایهنی ئهمریكی لهگهڵ سوپای توركیادا روبەڕوو نابێتهوه ئهگهر ئهنكهره مهرجهكانی ئهمریكا پشتگوێ نەخات”.
بەپێی سەرچاوەکە، واشنتۆن هەر جوڵەیەکی ئەنکەرە لەم روەوە بە ئاڵەنگاری بۆ واشنتۆن هەژماردەکات،و ئەوەش دەیکاتەهاوتەریبێکی سیاسی لەگەڵ مۆسکۆ کە ئەمڕۆ زیاتر لە هەرکاتێک دەیەوێت کاریگەری ئەمریکا لاواز بکات، جا چ لە ئەوروپا بێت یان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جگە لەوەش، مایکل روبین، بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاندووە، بەڵێنی جۆ بایدن بە ئەردۆگان بۆ پێدانی گرێبەستێک لە فڕۆکەی نوێی ئێف-١٦ بە تورکیا مانای زۆری نییە، تەنانەت بە رەزامەندی لیندسی گراهامیش، ئەویش لە ژێر رۆشنایی بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ئەمریکادا وە بوونی بەشێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆنی ئەم رێککەوتنە لە کۆنگرێسی ئەمریکادا.
روبین ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگریکردنی ئەمریکا دەبێت لە ستراتیژییەکی تیۆریەوە بگۆڕدرێت بۆ کردەوە لەسەر زەوی و پابەندبوونێکی جددی بە پاراستنی هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ “هەسەدە” پەرەبسێنێت، کە کاریگەرترین هێزی شەڕکەرە دژی “دەوڵەتی ئیسلامی” توندڕەو.