توركیا بۆردوومانی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی زیرگان و گونده‌واره‌كه‌ی ده‌كات له باكووری حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی زیرگان (ئه‌بو راسین) و گوندی ئوم حه‌رمه‌له‌ی گونده‌واره‌كه‌یان له باكووری حه‌سه‌كه بۆردوومانكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و هێزانه به تۆپخانه‌ی قورس ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردوومانكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆردوومانه‌كه زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام زیانی ماددی گه‌یاند به ماڵ‌وموڵكی هاوڵاتیان.
ماوه‌یه‌كه توكیا به تۆپخانه‌ی قورس شارۆچكه‌ی زیرگان بۆردوومان ده‌كات، له ئاكامدا زیانیب گیانی و ماددی گه‌یشت به دانیشتوانی ناوچه‌كه.