هێزه‌كانی عێراق 15 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیرده‌كه‌ن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایش، هه‌واڵی دهستیگیركرنی 15 ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی “داعش”ی له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق راگه‌یاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگریی ورد، هێزێكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی توانی 15 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ندامانی داعش له چه‌ند بۆسه‌یه‌كدا له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك و دیاله‌و نهینهواو واست ده‌ستگیر كران.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لیكوڵینهوه له گه‌ڵ ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش كراوه‌و ره‌وانه‌ی لایه‌نه پهێوهندیدارهكان كران بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست.
رۆژی پێنیج شه‌ممه، هێزه‌كانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد بۆ راوه‌دوونانی ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وای نزیك سنووری سوریا. ئاماده‌و داڕشتنه‌وه‌ی عه‌دنان حه‌مۆ