یۆنامی بە بۆنەی رووداوەکەی شەوی رابوردووی شاری سلێمانیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق “یۆنامی” له په‌یامێكدا له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی شاری سلێمانی بڵاویكرده‌وه، “هەست و نزامان بۆ قوربانییانى ئەو تەقینەوە کارەساتبارەیە کە ژمارەیەکى زۆر تێیدا بونە قوربانی، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى خانەوادەى ئەو کەسانە دەکەین کە بەهۆی روداوەکەوە گیانیان لەدەستدا و داواکارین بریندارەکان زو چاکببنەوە”.
شه‌وی رابردو خانویه‌كی سێ نهۆمی له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی به‌هۆی ته‌قینی سیستمی غازی نێو ماڵه‌كه به‌ته‌واوی روخاو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 30 كه‌س بونه ژێر داروپه‌ردوی خانوه‌كه‌وه.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی له شوێنی روداوه‌كه رایگه‌یاند، “ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نێو ماڵه‌كه به‌هۆی غازی LPG بوە”.
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێكی دیكه له بریندارەكانی روداوەكەی شەوی رابردوی سلێمانی لە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستدا.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو خانوه‌كه‌ی سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 11 كه‌س به‌رزبوه‌وه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش بون به 12 كه‌س”.
هەروەها سامان سامان شێخ لەتیف، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، “12 كه‌س له برینداران ماون و دو كه‌س له‌وانه‌ی كه ئێستا له نه‌خۆشخانه ماون ته‌ندروستیان جێگیرنیه و له‌ژێر چاودێری چڕدان”.
هەر دوێنێ، هەریەکە لە نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیگەرانییان بۆ رووداوەکە راگەیاند پرسە و سەرەخۆشییان لە کەسوکاری قوربانیان کرد.
مەسرور بارزانی راگەیاند کە لەمبارەوە لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن و دواتر ئەنجامەکانی رادەگێنن.