هه‌ولێر – نۆرس پرێس
خۆپێشاندانی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و بەپێی دوایین ئامار، لە 24 کاژێری رابردوودا نۆ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ لهڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، لە 24 کاژێردا، نۆ هاونیشتمانی لە شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشداریی خۆپێشاندانەکانیان کردبوو، گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، هەشت لەو هاونیشتمانییانەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی کامێران، سنە و بۆکانن و “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و چواریان گولـلە بەر سەریان کەوتووە، چواری دیکەش گولـلە بەر سک و سینگیان کەوتووە و هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکانیش بە چەقۆ لێیدراوە و گیانی لەدەستداوە.”
له 16ی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه، به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی مه‌هسا ئه‌منی، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له شاره‌كانی ئێران سه‌ریانهه‌ڵدا.
دوێنێ جوارشه‌مه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌وه بوون و ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كردووه و له ئاكامدا حه‌وت كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان ژنه و دووانیان منداڵن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 9 ساڵ و 13 ساڵانه.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگەیاند، لە شاری ئیسفەهانی ئێران، دوو سەربازیان بە دەستی خۆپێشاندەران کوژراون و دوو دیکەش بەسەختی برینداربوون.