هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان بۆ بەدواداچوونی ئەندامانی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەستپێکرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان بۆ بەدواداچوونی ئەندامانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە پارێزگای نەینەوا، لە رۆژئاوای وڵات دەستپێکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، یەکینەکانی سوپا و پۆلیس و یەکینەکانی حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی ناوچەی تەنیشت سنووری سوریا دەکەن.
ئەم هەنگاوە ئەمنییە پارێزگای نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوا و سنوورەکانی جیاکردنەوەیان لە گەڵ سوریا دەکاتە ئامانج.
ئۆپاراسیۆنەکە نوێنەرایەتی قۆناغی هەشتەمی هەڵمەتی “توانای پۆڵاین” دەکات، کە لە بەهاری ساڵی رابردوودا قۆناغی یەکەمی دەستیپێکرد و ناوچە جیاوازەکانی عێراقی لەخۆگرتبوو.
ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە پلان و سەرپەرشتی دەکرێت، بەدواداچوون و سەرپەرشتی مەیدانی لەلایەن فەرماندەیی هێزە زەمینییەکانەوە دەکرێت، هەروەها لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بەمەبەستی بەردەوامی زەبری ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەکان و چڕکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر داعش، بەپێی راگەێنراوەکە.