به‌رپرسێكی خۆسه‌ری جارێكی داوای گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش له كامپی هۆل ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
شیخموس ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی نوسینگه‌ی كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران، جارێكی دیكه داوای له وڵاتانی خۆرئاواكرد هاوڵاتییه‌كانیان له خێزانه‌كانی داعش له كامپه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بگه‌رێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
هاوسه‌رۆكی نوسینگه‌ی كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، رووداوی كوشتنی دوو منداڵی میسری له به‌شی موهاجیرات له كامپی هۆل به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داعش رێزه‌كانی خۆی رێكخستۆته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كوشتنی ئه‌و دوو منداڵه به فه‌رمانی دادوه‌ری شه‌رعی داعش بووه.
رۆژی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایش له كامپی هۆل ته‌رمی دوو منداڵی كچیان به‌سه‌ربڕاوی دۆزیه‌وه، (خه‌دیجه 13 ساڵ و حه‌فصه 10 ساڵ) له به‌شی موهاجیراتی كامپی هۆلی رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تاوانی كوشتنی ئه‌و دوو منداڵه له كامپی هۆل، په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه داعش ماوه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و كارده‌كات بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه تاوانی گه‌وره‌تر ئه‌نجامبدات دژ به هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌و دانیشتوانی كامپه‌كه.
به‌رپرسه‌كه‌ی خۆسه‌ری داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد هاوكار بێت بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كامپه‌كه، هه‌روه‌ها داوای له وڵاتانكرد هاوڵاتیانیان له كامپه‌كه بگه‌رێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
شێخموس هوشداریدا له‌وه‌ی كه كامپی هۆل زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ دووباره ده‌ركه‌وتنی داعش و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بێت بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوانه‌كانی داعش له كامپی هۆل هاوكاته له گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا دژ به ناوچه‌كانی خۆسه‌ری له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، گرنگه هه‌ڕه‌شه‌كانی ناو كامپه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به هه‌ند وه‌ربگیرێن، پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ڵویستی هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانانه‌ی داعش كه راده‌ستی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، 517 كه‌س بوون كه زۆربه‌یان مه‌نداڵبوون.