توركیا به‌رده‌وامه له‌دروستكردنی ئۆردووگاكان له عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب
عه‌فرین- نۆرس پرێس
ماوه‌ی دوو مانگه چه‌ند رێكخراوێكی توركی ده‌ستیانكردووه به دروستكردنی ئۆردووگای نوێ له شارۆچكه‌ی شرانی گونده‌واری عه‌فرین، به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كانی گونده‌واری دیمه‌شق و حیمس.
سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاندبوو، رێكخراوی فریاكه‌وتنی مرۆیی توركیا (IHH) ماوه‌ی دوو مانگه كارده‌كات بۆ دروستكردنی ئۆردووگایه‌ك كه 500 شوققه‌ی نیشته‌جێبوون له خۆده‌گرێت، له باكووری شارۆچكه‌ی شران له عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خۆجیی كه ناوی نه‌ناسراوه، به‌پشتیوانی چه‌ند رێكخراوێكی كوێتی كارده‌كات بۆ دروستكردنی ئۆردووگایه‌كی دیكه له خۆرئاوای شارۆچكه‌ی شران له نزیك رێگای (كه‌فر جنه- شران) كه 150 شوققه‌ی نیشته‌جێبوون له خۆده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئۆردوگایه‌نه خزمه‌تگوزاری مزگه‌وت و قوتابخانه‌و په‌یمانگای له‌به‌ركردنی قورئانی تێدایه‌و پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م ساڵ ته‌واو بكرێن و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو راده‌ستی ئاواره‌كان بكرێن.

ژماره‌ی ئه‌و ئۆردووگایه‌نی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه توركی و كوێتی و فه‌له‌ستینی قه‌ته‌ری دروست كراون گه‌یشتۆته 18 ئۆردووگا، دابه‌شبوونه به‌سه‌ر (شران و شێخ حه‌دید و جندرس و بولبول و راجۆو حه‌ره‌ش قه‌ریه خالدیه) له نزیك چیای لێلۆنی نزیكی شاری عه‌فرین” به گوێره‌ی ئامارێك كه نۆرس پرێس له رێگای په‌یامنێره‌كانی له ناوچه‌كه ئه‌جامی داوه.
هه‌روه‌ها ژماریه ئه‌و ئۆردووگایه‌نی كه توركیا له ئیدلب دروستی كردوون، ده‌گاته 50 ئۆردووگا له نزیك ناوچه‌ی مه‌شهه‌د روحینی باكووری ئیدلب.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و ئۆردووگایه‌نی له ناوچه‌كانی عه‌فرین و ئیعزازو جه‌رابلسی باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب دروستكراون نزیكه‌ی 45 ئۆردووگایه‌و زۆرینه‌یان له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی رابردوو نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بونیاتنراون.