دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا رایگەیاند، 47 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆلێرا لە سەرتاسەری سوریا تۆمارکراوە و کۆی ژمارەی تووشبوون بە کۆلێرا گەیشتووەتە 1398 حاڵەت.
شەممەی رابردوو، فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی کۆلێرا بۆ 1352 کەس بەرزبووەتەوە.
لە هەژماری نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەت لە “فەیسبووک” بڵاوی کردەوە کە 843 تووشبوو لە حەلەب، 220 لە دێرەزوور، 86 لە حەسەکە، 73 لە لازقییە، 53 لە رەققە، 29 لە حەمات، 26 لە سوەیدا، 24 لە حومس تۆمار کراوە .
هاوکات لە دیمەشق 17 توشبوو، لە گوندەواری دیمەشق 10، لە تەڕتووس 9، لە دەرعا 5 و لە قونەیتەرە 3 حاڵەت تۆمارکراون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی گیانلەدەستدان 49 حاڵەت بووە، کە بەسەر 40 حاڵەتدا لە حەلەب، 4 لە حەسەکە، 2 حاڵەت لە دێرەزوور دابەشکراون، لەکاتێکدا حاڵەتێک لە دیمەشق و حاڵەتێک لە حەمات و حومس تۆمارکراوە.