مێسی 3 هەڵبژاردە بۆ بردنەوەی مۆندیال لە قەتەر دیاری دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی 3 هەڵبژاردە دیاری دەکات بۆ بردنەوەی مۆندیال کە لە 20ی ئەم مانگە تا 18ی کانوونی دووەم لەلایەن قەتەرەوە میوانداری دەکرێت.

مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور وتی: تیپەکانی بەرازیل و فەرەنسا و ئینگلتەرا بەڕێژەیەکی بەرچاو لە تیپەکانی دیکەی بەشداری مۆندیال بەرزترن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوایەکی زۆرمان هەیە. ئەرجەنتین تیپێکی تایبەتە و بە جۆش و خرۆشەوە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، بەڵام دەبێت وردە وردە شتەکان وەربگرین”.

کاپتنی ئەرجەنتینی هۆشداریدا لەوەی “قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال بە هیچ شێوەیەک بە ئاسان نازانرێت”.

ئەرجەنتین خۆی بۆ یارییەکانی کۆتایی مۆندیال لە قەتەر ئامادە دەکات، چونکە لە 22ی ئەم مانگەدا بەرامبەر سعودیە یارییەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەستپێدەکات، لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەم، کە پۆڵەندا و مەکسیکیش لەخۆدەگرێت.