سوپای توركیا هه‌ڕه‌شه له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبول ده‌كات “له ناوچه‌كه ده‌یانسڕینه‌وه”
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنی شه‌قامی ئیستقلالی ئیسته‌نبوڵ كرد‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا باجی ئه‌و كاره بدنه‌وه‌و لهتوركیاو ناوچه‌كه‌دا بیانسڕێتهو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك هه‌ن سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی وه‌كو پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ به دوژمنی مرۆڤایه‌تی و گه‌لان دانه‌نرێن، له ئاماژهكردنێكدا بۆ پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كینه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه باجی كاره‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌و له توركیا‌و ناوچه‌كه‌ش ده‌یان سڕنه‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه وڵاته‌كه‌ی به نیازی راوه‌دوونانی چه‌ند ئامانجێك بكات لهسوریاو به ئاژانسی روێتهرزی راگه‌یاندبوو، هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداره كورده‌كان و داعش دژ به توركیا مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌و، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌نقه‌ره هه‌ڕشه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی باشووری وڵات له ناوده‌بات.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شه‌قامی ئیستیقلالی ناوه‌ڕاستی شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا، بووه هۆی كوژرانی شه‌ش كه‌س و برینداربوونی 81 كه‌سی دیكه، به‌پێی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی توركیا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ ، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كینه‌كان كه له‌چوارچیوه‌ی هێزه‌كانی سوریا دیموكراتی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ په‌ێوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كه‌وه نییه‌و توركیای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه له پشت ئه‌و كاره‌وه‌یه.